ئیتاڵیا
ڤیێری: نەدەبوو فیۆرەنتینا هەرگیز ڤلاهۆڤیچ بفرۆشێت
یاریگا-کریستیان ڤیێری ئەستێرەی پێشووی ئینتەرمیلان و فیۆرەنتینا رەخنە لە یانەکە دەگرێت بەهۆی فرۆشتنی دوشان ڤلاهۆڤیج.
ڤیێری بۆ کەناڵی بۆ بۆی وڵاتەکەی وتی “فیۆرەنتینا یارییەکی باش دەکەن (پاش بردنەوەیان لە ناپۆلی)، بەڵام نەدەبوو هەرگیز ڤلاهۆڤیج بفرۆشن، ئەگەر ئەو بمایەتەوە چانسی ئەوەیان هەبوو لەم وەرزەدا لە چوار پلەکەی پێشەوە بن”.
دوشان بە نزیکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ لە ڤیۆلاوە گوێزرایەوە بۆ یۆڤی و لە نۆ یاریدا پێنج گۆڵی بۆ تۆمارکردوون. لەدوای رۆیشتنی ئاستی یانەکە دابەزیووە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەن.