یاریگا–
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی.
رۆژنامەی Foot Mercato ئاشکرای کردووە، ناوەڕاستارەکەی شەیتانە سوورەکان خۆی یەکلایی کردووەتەوە و دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە یانەکەی وڵاتەکەی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
پۆگبا هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد کۆتایی دێت و، ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، دەتوانێت بەخۆرایی یانەکەی جێبێڵێت.