ئهوروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ
ناوبژیوانی یاری ریال مەدرید و چێڵسی دیاریکرا
یاریگا–
شیمۆن مارکینیاکی پۆڵەندی وەکو ناوبژیوانی یاری نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و چێڵسی دیاریکرا.
ماڵپەری فەرمی یوێفا ناوبژیوانە پۆڵەندیەکەی بۆ بەڕێوەبردنی یاری نێوان یانەی ئیسپانیەکە و ئینگلیزەکە دیاریکرد، ناوبراو پێشتر چوار جار لە چامپیۆنزلیگ ناوبژیوانی بۆ شاهانەکان کردووە و لەم چوار یارییە ئەو یانەیە دوو یاری بردووەتەوە و لە دوو یاریش بەرامبەربووە.
لەلایەکی دیکەوە شیمۆن جاری یەکەمە ناوبژیوانی بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات.