یاریگا-
ئەستێرەیەكی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گاڵتە بە هاری ماگوایەری ئینگلیزی و كاپتنی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەكات.
لە لایڤێكیدا ئەلفۆنسۆ دەیڤزی كەنەدی و ئەستێرەی بایرن میونشن ووتی: هاوڕێیان دەتوانن وێنای ئەوە بكەن كە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی سەدەی 21ـیت بەڵام كاپتن و سەركردەكەت هاری ماگوایەر بێت.
هەروەها ووتیشی: نازانم كاتێك قسەیان لەگەڵ دەكات ئەبێ ئەوان بڵێن بەڵێ ئەی سەرۆك؟.
لە كۆتایشدا ووتی: من دژی هاری ماگوایەر نیم ، بەڵام پێوویستە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شارەی كاپتنی وەربگرێت.