ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید ئامادەی ڕاهێنانەكان نەبوو

یاریگا-

پێش یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید ئامادەی ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەكەی نەبوو.

وا بڕیارە شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری خیتافی بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی فێرلاند مێندی ئامادەی ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەكەی نەبووە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە چاوەڕوان دەكرێت یاریزانەكە ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەیدا نەبێت بۆ یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button