یاریگا–
لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەری میوانداری مۆندیالی 2022 بە ئامادەبوونی چەندین ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێ جیهان، تیروپشکی مۆندیالی داهاتوو لە نێوان 32 هەڵبژاردەی بەشداری راکێشرا و تیروپشکەکەش بەم شێوەیە.
کۆمەڵەی یەکەم: قەتەر – ئیکوادۆر – سەنیگال – هۆڵەندا
کۆمەڵەی دووەم: ئینگڵتەڕا – ئێران – ئەمریکا – پاشکۆی ئەوروپا
کۆمەڵەی سێیەم: ئارجێنتینا – سعوودیا – مەکسیک – پۆڵەندا
کۆمەڵەی چوارەم: فەرەنسا – پاشکۆی ئاسیا و ئەمریکا – تونس
کۆمەڵەی پێنجەم: ئیسپانیا – پاشکۆی کۆستاریکا و نیوزلەندا – ژاپۆن
کۆمەڵەی شەشەم: بەلجیکا – کەنەدا – مەغریب – کڕواتیا
کۆمەڵەی حەوتەم: بەڕازیل – سڕبیا – سویسڕا – کامیرۆن
کۆمەڵەی هەشتەم: پۆرتوگاڵ – غانا – ئۆرگوای – کۆریای باشوور
مۆندیالی 2022 بریارە لە رێکەوتی 21 مانگی یازدەی ئەمساڵ لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەبچێت.