فیلم و دیکۆمێنتاریگرنگترین

کەی زنجیرە بەڵگەنامەی لیۆنێل مێسی بڵاودەبێتەوە؟ کێ بەرهەمی هێناوە؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی تەواوی میدیاکانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە و تاوەکو ئێستا نازاندرێ، وەرزی داهاتوو بۆ کام یانە یاری دەکات.

یانەکانی بارسێلۆنا، هیلال و ئینتەر مەیامی هەمووی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی واژۆی مێسی بەدەستبهێنن، بەڵام خۆی حەزی لە گەڕانەوەیە بۆ بارسا، کەچی یانە کاتالۆنییەکە بە هۆی کێشەی داراییەوە نەیتوانیوە بیگوازێتەوە.

دوور لە بازاڕی گواستنەوەکان، لیۆنێل مێسی بەمزووانە لە زنجیرە بەڵگەنامە ‘دۆکیۆسیریس’ی تایبەت بە ئەپڵ تیڤی+ ‘Apple TV’ دەردەکەوێت.

زنجیرە بەڵگەنامەکە سەرنجی لەسەر ژمارە 10ی نموونەیی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بارسێلۆنا داناوە و لە پلاتفۆرمی ئەپڵ تیڤی بڵاودەبێتەوە.

لە زنجیرە بەڵگەنامەکەدا، کاروانی مێسی لە جامەکانی جیهان و رووداوەکانی هاوشێوە پیشان دەدرێت، بە تایبەت یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 لە بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای لوسەیل.

زنجیرە بەڵگەنامەکە لە چوار بەش پێکدێت و سەرنجی تەواوی لەسەر سەروەرییەکانی مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنیین داناوە، لە کۆتاییدا توانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئالبیسێلێستی بکات، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی.

مێسی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2006 بەشداری لە مۆندیالی کرد و لە زنجیرە بەڵگەنامەکەدا وردەکارییەکانی ئەوکات پیشان دەدرێت. هەروەها لە چەندین نهێنی مۆندیالی 2010 ئاشکرا دەکات، ئەو کات لە ژێر سەرپەرشتی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بەشداریان کرد.

لە مۆندیالی 2014 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی دۆڕانێکی سەخت بوو، کاتێک لە یاری کۆتایی بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دۆڕا.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا ناونیشان و رێککەوتی بڵاوکردنەوەی زنجیرە بەڵگەنامەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام وردەکاری و نهێنی زۆری مۆندیالی 2022ی قەتەری تێدایە. هەوادارانی ئەرجەنتین و ئەفسانە مێسی بە پەرۆشن بۆ بڵاوبوونەوەی دۆکیوسیریسەکە.

کێ زنجیرە بەڵگەنامەکەی بۆ ئەپڵ تیڤی بەرهەمهێناوە؟

دۆکیوسیریسەکە لەلایەن تیم پاستۆری، مات رێنەر، جۆن هێنیۆن و خوان کامیلۆ کروز بەرهەمهێندراوە.

پاستۆری و رێنەر براوەی خەڵاتی ئێمین، دوای کارە گەورەکەیان بە ناوی ‘Free Solo’ بۆ کەناڵی ناشیۆناڵ جیۆگرافیک. هەروەها هینیۆن بەشداری بەرهەمی ‘بەخێربێن بۆ رێکسهام’ی کردووە کە کۆمپانیای ستار ئێکس بەرهەمی هێناوە. لەلایەکی دیکەشەوە کامیلۆ کروز بەشداری لە بەرهەمهێنانی دۆکیومێنتەری ‘پارێزگارە ئافرەتەکەی ئەفغانستان’ی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button