ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕائول ئەلبیۆل: هیوادارم ڕووبەڕووی دوو زلهێزەكەی مەدرید نەبینەوە

یاریگا-

ڕائول ئەلبیۆل ، بەرگریكاری یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە یوڤێنتوس و گەشتنیان بە قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یوڤێنتوس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤیاڕیاڵی كرد و یانەی میوان توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بباتەوە لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لە دوای یاریەكە ئەلبیۆل ووتی: ئێستا كاتی ئەوەیە هەمووان دڵخۆش بین ، یاریزانان ، هاندەران ، سەرۆك ، لەم پاڵەوانیەتیەدا هەركەس هەڵە بكات باجەكەی دەدا ، كاتێك گۆڵی یەكەممان تۆمار كرد ئەوان هاتنە پێشەوە بەڵام ئێمە سەركەوتوو بووین لە تۆماركردنی دوو گۆڵی دیكە.

سەبارەت بە گەشتنی یانە ئیسپانیەكان بەو قۆناغە بەرگریكاری ژێر دەریایە زەردەكان ووتی: كەم كەس پێشبینی ئەوەی دەكرد سێ یانەی ئیسپانی بگاتە ئەو قۆناغە ، هیوادارم ڕووبەڕووی یەك نەبینەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button