ئه‌وروپائینگلتەرا

كلۆپ دەیەم بردنەوەی بەرامبەر ئەرسیناڵ تۆماركرد

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بردنەوەیەكی دیكەی بەرامبەر ئەرسیناڵ تۆمار كرد.

ئەرسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەكانی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپول لە 18 یاری بەرامبەر ئەرسیناڵ توانیویەتی 10 بردنەوە بەدەستبهێنێت لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا و بەوەش بوو بە دووەم ڕاهێنەری ڕێدز زۆرترین بردنەوەی هەبێت بەرامبەر تۆپهاوێژەكان لە دوای بێل شانكلی كە 11 بردنەوەی هەبووە لە 28 یاریدا.

لیڤەرپول بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەكە دێت و ئەرسیناڵیش بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button