یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد سێ ڕاهێنەر پاڵێوراوان بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێڵسی چووەتە لیستی ئەو ڕاهێنەرانەی پاڵێوراوان بۆ گرتنە دەستی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی شەیتانە سورەكان لە هاوینی داهاتوودا.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە هەریەك لە ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان و ئیریك تین هاگی ڕاهێنەری ئەیاكس ئەمستەردام پاڵێوراوان بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی مان یۆنایتد.
ڕالف ڕاگنیكی ئەڵمانی بە شێوەیەكی كاتی و تا دوای كۆتاییهاتنی وەرز ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی گرتە ئەستۆ و لە ئێستاشدا یانەكەی لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دێن.