ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

یانەیەك لەگەڵ هالاند گەشتووەتە ڕێككەوتن

یاریگا-

یانەیەكی ئینگلیزی نزیكە لەوەی گرێبەستی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یەكلا بكاتەوە.

گرێبەستەكەی هالاند لەگەڵ دۆرتمۆند لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكردووە هالاند لە پەیوەندیكردنی بە یانەیەكی ئینگلیزیەوە نزی دەبێتەوە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئەستێرە 21 ساڵانەكە بڕیاریداوە درێسی مانچێستەر سیتی بپۆشێت لە وەرزی داهاتوودا و هەردوولا گەشتوونەتە ڕێككەوتن و لە چەند هەفتەی داهاتوودا گرێبەستەكەی یەكلا دەبێتەوە.

چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا چاویان لە هێرشبەرە نەرویجیەكەیە و دەیانەوێت بیگوازنەوە یانەكەیان لەوانە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button