ئه‌وروپائیسپانیا

کاسێمیرۆ و مێندی مەترسیان لەسەرە

یاریگا
هەر یەکە لە کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی و هەروەها مێندی بەرگریکاری فەرەنسی ریال مەدرید، مەترسی لەدەستدانی کلاسیکۆیان لەسەرە.

ئەو دوو یاریزانە خاوەنی چوار کارتی زەردن، ئەگەر بێتو یاری داهاتوو بەرامبەر ریال مایۆرکا کارتێکی دیکەیان پێ بدرێت، ئەوا بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا بێ بەش دەبن.

کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، 20ـی ئەم مانگە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکرێت.

Back to top button