ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

گۆڕانکاری لە شێوازی خەڵاتی بالۆن دۆر دەکرێت

یاریگا
گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسی کە ساڵانە خەڵاتی بالۆن دۆر پێشکەش بە باشترین یاریزان دەکات، چەند گۆڕانکارییەکی راگەیاند.

گۆڤارەکە ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکانی لە شێوازی دیاری کردنی باشترین یاریزان ئاشکرا کرد کە بەم شێوەیەن:

1- لەمەودا خەڵاتەکە لەسەر پێوەر وەرزێک دەبێت نەک ساڵێک.
2- تەنها 100 رۆژنامەنوس دەتوانن دەنگ بدەن، واتە ئەوانەی هەڵبژاردەکانیان یەکێک لە 100 هەڵبژاردەی ریزبەندی فیفان دەتوانن دەنگ بدەن.
3- مۆندیالی 2022 هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەم وەرزە نابێت، واتە بۆ وەرزی 2022-2023 هەژمار دەکرێت.
4- سەرەتا ئاستی تاکە کەسی یاریزان، دواتر دەستکەوتەکانی و یاری خاوێن و هەروەها کەسایەتی یاریزان دەبێتە پێوەر.

Back to top button