یاریگا-
داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی پەیامێكی بڵاوكردەوە.
مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 28ی پریمەرلیگ.
لە دوای یاریەكە دی خیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:
” ڕۆژێك ، ئەم یانەیە دەگەڕێنینەوە بۆئەو شوێنەی شایەنیەتی ، ئەمڕۆ كاتێكی ناخۆشی دیكە بوو لەم وەرزە سەختەدا، بەڵام خۆبەدەستەوە نادەین و بەردەوام دەبین لە پارێزگاری كردن لەو درێسە ”
شەیتانە سورەكان بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولەكە دێن و مەترسی نەگەشتنیان بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو لەسەرە.