جیهان

دوای هەولێر کارلۆس لە بەریتانیا یاریکرد

رۆبەرتۆ کارلۆس لە تیپێکی ناچەی شروزبێری لە بەریتانیا بەشداری یاریەکی کرد.

بوڵ ئین بارنێ یونایتد یەکێکە لە تیپەکانی ناوچەی شروزبێری لە رۆژئاوای بێرمینگهام لە بەریتانیا، ئەم تیپە بەشدارە لە خولە نابپیشەگەرەکانی ناوچەکەی کە پێی دەڵێن سەندەی لیگ، ئەم تیپە بەشداربوون لە کێبڕکێیەکی ماڵپەڕی ئیبەی و خەڵاتەکەیان بردۆتەو کە پێی دەڵێن (دریم ترانسفێر)، بەوەش مافی ئەوەیان پێ دراوە کە لە یەک یاری تیپەکەیاندا رۆبەرتۆ کارلۆس یاریان بۆ بکات و ئەمڕۆ ئەستێرەکەی پێشوی بەرازیل بەشداری یاریەکەی کرد.
راهێنەری تیپی بۆڵ (کە ئەندازیاری پرۆگرامسازیە) لە سەرەتاوە کارلۆسی یەدەگ کردبوو!! دواتر بەشداری پێکرا، بەهۆی ئەوەی نەوەک باردۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچێت ناوی یاریگاکە ئاشکرا نەکراوە هاندران ئامادەنەبوون. جێی وەبیر هێنانەوەیە ١٠ رۆژ پێش ئێستا کارلۆس بە هاوڕێیەتی کلۆڤێرت میوانی کۆمپانیای کورک بوون لە هەرێمی کوردستان و یاریەکی دۆستانەشیان ئەنجامدا.

Back to top button