ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

یانەیەكی ئینگلیزی هاتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسكی

یاریگا-

یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی هاتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

گرێبەستەكەی لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و تا ئێستا یاریزانەكە بڕیاری خۆی نەداوە كە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی گۆڤاری ” فۆر فۆر توو ” ئەرسیناڵ گرنگی دەدات بە گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ یاریگای ئیمارات ، بە تایبەت لە كاتێكدا كە گرێبەستی لاكازێت و نیكیتا لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئەگەرێك هەبێت بۆ پەیوەندیكردنی هێرشبەرەكە بە گەنەرزەوە ئەوا دەبێت یانەكە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنسلیگ یاری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button