ئه‌وروپاجیهانچامپیۆنزلیگ

رووسیا وەڵامی فیفا و یوێفا دەداتەوە

یاریگا
دوای ئەوەی فیفا و یوێفا سەرجەم چاڵاکیەکانی تۆپی پێ رووسیا بەهۆی هێرشەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر ئۆکرانیا سڕ کرد، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ رووسیادا هاتووە ” بریارەکەی فیفا و یوێفا شەرمەزارکەرە، ئەم بریارە کاریگەری لەسەر ملیۆنان هاندەر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەمان دەکات، ئەرکی ئەوان ئەوەیە پارێزگاری لە مافەکانیان بکات، ئەوان هەمیشە سیاسەتیان وەلاناوە و ئێمە مافی خۆمانە تانە لە بریارەکەیان بدەین “.

ئەم بریارەی فیفا وایکردووە کە هەڵبژاردەی رووسیا رێگەی پێنەدرێت لە پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیال بەشداری بکات، واتە رووسیەکان بە یەکجاری لە گەیشتن بە مۆندیالی 2022 بێ هیوا بوون. هەروەها یانەکانی ئەم وڵاتەش لە یۆرۆپالیگ دووردەخرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button