ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: مارسێلۆ بێلسا لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی لیدز یۆنایتد دوورخرایەوە

یاریگا-

یانەی لیدز یۆنایتد بەشێوەیەكی فەرمی مارسێلۆ بێلسای ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

ڕاهێنەرە 66 ساڵانەكە ساڵی 2018 پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی گرتە ئەستۆ.

یانە ئینگلیزیەكە لە بەیاننامەكەدا ڕایگەیاندووە: لیدز یۆنایتد دووپاتیكردەوە كە یانەكە كۆتاییان بە گرێبەستەكەیان هێنا لەگەڵ مارسێلۆ بێلسا.

هەروەها دووپاتیانكردووە سبەینێ ڕاهێنەری نوێی یانەكە ئاشكرا دەكەن.

بێلسا لەگەڵ لیدز یۆنایتد 170 یاری ڕاهێنەر بووە ، 81 یاری بردووەتەوە , 30 یاری یەكسان بووە ، 59 یاری تووشی شكست هاتووە ، 274 گۆڵیان تۆمار كردووە و 238 گۆڵیان لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button