ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

یانەیەکی ئینگلیزی ئامادەیە پێشوازی لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ بکات

یاریگا-
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، پێدەچێت مافی میوانداری کردنی یاری کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە رووسەکان وەربگیرێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی ئاشکرای کردووە، دوای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە یوێفا بیر لەوە دەکاتەوە مافی میوانداریەتی فاینەڵی چامپیۆنزلیگ لە شاری سان پێتەربێرگی رووسیا بۆ شارێکی دیکە بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە کارگێری یانەی وێستهام یونایتد ئامادەن لە یاریگای خۆیان پێشوازی لەم یارییە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button