ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

مۆتەکەی دیبالا لە چامپیۆنزلیگ کۆتایی نایەت

یاریگا-پاوڵۆ دیبالا دووبارە تووشی پێکان هات ئەمەش پێش یاری خولی پاڵەوانەکانی یانەکە  بەرامبەر ڤیاریاڵ.

دیبالا لە هاوینی ٢٠١٥ دا روویکردە یۆڤی بەڵام بە کەمی لە قۆناغی یەکلاکەرەوەی خولی پاڵەوانەکان بینراوە بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی.

لە یەکەم وەرزیدا لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ بەشداریکرد بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا بەهۆی پێکان دوورکەوتەوە، پاشان لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨دا بەرامبەر ریاڵ مەدرید دووهەم کارتی زەردی لە یاری چوون وەرگرت و لە یاری گەڕانەوەدا بەشداری نەکرد. ساڵی دواتر بەکۆی چوون و هاتن تەنها ٦٠ خولەک بەشداربوو.

پاشان لە سەردەمی ماوریزیۆ ساری، لە یاری گەڕانەوەدا  تەنها ١٣ خولەک بەشداریکرد و گۆڕانکاری پێککرا.

وەرزی پارساڵ لە یەکەم یاری بەشداری پێننەکرا و لە یاری دووهەمدا بەرامبەر لیۆن بەهۆی پێکان دوورکەوتەوە.

ناوبراو سەر لە نوێ پێکانی هەیە و بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ڤیاریاڵ دوورخراوەتەوە.

بەکۆی گشتی ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە لە ٥٢ یاری خولی پاڵەوانەکان بەشداریکردووە و ١٨ گۆڵی تۆمارکردووە بەڵام زۆرینەی یارییەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button