ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن پێكانی تۆلیسۆی ڕاگەیاند

یاریگا-

جولیان ناگلیسمان ، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی جۆری پێكانەكەی كۆرینتین تۆلیسۆی ڕاگەیاند.

بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری گرۆیتەر فۆرتی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 23ی خولی ئەڵمانیا.

لە خولەكی 25ی یاریەكەدا تۆلیسۆ تووشی پێكان هات و بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

لە دوای یاریەكە ناگلیسمان ووتی: ئەو پێكانی هەیە لە ئەژنۆیدا و ئەوەش وا دەكات چەند هەفتەیەك لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

هەروەها ووتیشی: لەسەرەتادا ترساین پێكانێكی سەخت بێت ، بەڵام خۆشبەختانە تەنها پێكانێكی ماسولكەیی بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button