ئینگلتەرا

مانێ و سەڵاح ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ یان لە پریمەرلیگ تۆمارکرد

یاریگا-یارییەکەی ئەمڕۆی لیڤەرپوول و نۆریچ ستی لە پریمەرلیگدا، محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێی کردە خاوەن ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی خولەکە.

لیڤەرپوول تا خولەکی ٦٤ بە گۆڵێک لەدوابوو، تاوەکو دوو ئەستێرە ناودارەکەی ریدز لە ماوەی تەنها سێ خولەکدا دوو گۆڵییان تۆمارکرد و یارییەکەش ٣-١ کۆتایی هات.

ئەمە ٣٠هەمین جار بوو دووانە ئەفریقییەکە لە یەک یاریدا بتوانن هەردووکیان گۆڵ تۆماربکەن ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی خولەکەیە و هەرگیز هیچ دووانەیەک نەیانتوانیوە ئەو ژمارەیە تۆماربکەن.

سادیۆ لە ٢٠١٦دا لە ساوزهامپتنەوە گوێزرایەوە لیڤەرپوول. سەڵاحیش ساڵێک دوای ئەوە لە رۆماوە هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button