ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ماتا یونایتد جێدەهێڵێت
یاریگا-خوان ماتا ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەریونایتد لە کۆتایی وەرزدا ریزەکانی ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.
یاریزانە ئیسپانییەکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و بەگوێرەی نیکۆڵا شیرای شارەزای بازاڕی گواستنەوە، ماتا گرێبەست نوێ ناکاتەوە و دەگەڕێتەوە ئیسپانیا.
شیرا دەشڵیت یانەکانی بارسێلۆنا و ریاڵ سۆسیداد خواستیان بۆ ئەو یاریزانە هەیە چونکە موچەی بەرزنابێت و بێ بەرامبەریش دەگوازرێتەوە.
خوان دەرچووی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدە و لە ٢٠١٤ ـەوە یاریزانی شەیتانە سوورەکانە بەڵام بەردەوام وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری پێککراوە.