قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا مەدریدییەکان بێهیوا دەکرێن و ئەستێرەکەی بارسا نزیکە لە یانەیەکی پرێمەرلیگ

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

ریال مەدرید گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، مەحاڵە لەم هاوینەدا کیلیان ئێمباپێ بگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ – خۆسێ فیلێکس دیاز (مارکا)

پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن وەستاوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، ریال مەدرید گرنگی زۆر بە گواستنەوەی ئەستێرە کەنەدییەکە داوە – بایرن ئینسایدەر

مانچێستەر سیتی ئامادەیە بڕی 90 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگ، یاریسازی بارسێلۆنا خەرج بکات – سەن

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە راسموس هۆیلوند، هێرشبەری دانیمارکی و ئاتاڵانتا دەکات – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

بێپێ مارۆتا، سەرۆکی ئینتەر میلان جەخت لە گرنگی مانچێستەر یونایتد بە ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی یانەکە دەکاتەوە – دەیلی مەیڵ

نیوکاسڵ یونایتد لەم یەک دوو رۆژە گرێبەستی فەرمی لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی، ئەستێرەی میلان واژۆ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

ریال مەدرید و بارسێلۆنا کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ئاردا گولەر، ئەستێرەی لاوی تورکی و فەنەرباچێ دەکەن. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گولەر بریتییە لە 15 ملیۆن پاوەند – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

وێستهام ناوی دێکلان رایس لە فرۆشگای یانەکە لادەبات، چیدیکە هاندەران ناتوانن درێسی وێستهام بە ناوی رایس دروست بکەن. ئارسیناڵ نزیکە بە 105 ملیۆن پاوەند، بیگوازێتەوە قەڵای ئیمارات – میرەر

مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چاودێری لێڤی کۆڵوڵ، بەرگریکاری چێڵسی دەکەن، بەڵام پێناچێت ماوریسیۆ پۆچێتینۆ رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات – فووتبۆڵ لەندەن

خوان ماتا، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ریزەکانی گاڵاتاسەرای جێدەهێڵێت – تریبال فووتبۆڵ

جەستن تیمبەر، بەرگریکاری ئایاکسی هۆڵەندی لەم هەفتەیە بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند واژۆ بۆ ئارسیناڵ دەکات – میرەر

کای هاڤێرتز، ئەستێرەی نوێی ئارسیناڵ دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچەی یانە لەندەنییەکە، ساڵانە بڕی 17 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت – بیڵد

دانی درینکوۆتەر، دەیەوێت جارێکی دیکە پەیوەندی بە لێستەر سیتییەوە بکات – سپۆرت بایبڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button