ئه‌وروپائینگلتەرا

دی خیا ژمارەی ئەفسانەیەكی مانچێستەر یونایتدی یەكسان كردەوە

یاریگا-

داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ژمارەی ئەفسانەیەكی پێشووی یانەكەی یەكسان كردەوە.

مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری برایتۆنی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا.

گۆڵەكانی شەیتانە سورەكان لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و برۆنۆ فێرناندیزەوە تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی سكواكا دی خیا بۆ جاری 128 لە مێژووی بەشداریكردنیدا لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد توانی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە لە یاریەكانی پریمەرلیگدا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە گۆڵپارێزە ئیسپانیەكە ژمارەی گۆڵپارێزی پێشووی شەیتانە سورەكان پیتەر شمایكڵی دانیماركی یەكسان كردەوە.

مانچێستەر یۆنایتد ژمارەی خاڵەكانی بۆ 43 خاڵ بەرزكردەوە و لە ڕیزبەندی چوارەمی خولەكە دەبیندرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button