تێنسگرنگترین

جۆکۆڤیج: دژە ڤاکسین نیم بەڵام هەرگیز ڤاکسین بەکارناهێنم!

یاریگا-نۆڤاک جۆکۆڤیج سوورە لەسەر ئەوەی ڤاکسینی کۆڤید ١٩ نەکات و دەشڵێت ئامادەیە یاریکردنی بکاتە قوربانی لەو پێناوەدا.

نۆڤاک ساڵانێکە لە پلەی یەکەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنس دایە، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ بی بی سی وتی “من دژی ڤاکسین نیم و نامەوێت ناوی من لەگەڵ بزوتنەوەی دژە ڤاکسین بهێندرێت بەڵام هەمووکاتێک بڕوام بەوە هەبووە کە مرۆڤ دەبێت ئازاد بیت لەوەی چ مادەیەک دەخاتە نێو جەستەی. بۆ من بڕیاردان لەسەر جەستەم لە هەموو ناسناو و یارییەک گرنگترە”.

کاتێک رۆژنامەڤانەکە لێ پرسی ئایا ئامادەیە قوربانی بە ناسناوەکانی بدات وتی “بەڵێ ئەگەر ئەو نرخی ئەو بڕیارەم بێت ئامادەم باجەکەی بدەم”.

نۆڤاک مانگی پێشوو رێگەی پێنەدرا پێ بنێتە خاکی ئوستراڵیا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێکی گراند سلامی ئوستراڵیای کراوە بەهۆی نەبوونی ڤاکسین  و بەو هۆیەوە لە پاڵەوانێتییەکە بێ بەش بوو.

Back to top button