ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لاوێکی بەڕازیلی دەگوازێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ئانجیلۆ هێرشبەری بەڕازیلی لاوی یانەی سانتۆسی ئەم وڵاتە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا ئاشکرای کردووە، کارگێری ئەو یانەیە بەم دواییە لەگەڵ یانە بەڕازیلیەکە رێکەوتوون هێرشبەری لاوی ئەو یانەیە بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی بگوازنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە کاتێک پەیوەندی بە بارسا دەکات، کە تەمەنی دەگاتە 18 ساڵ.

ئانجیلۆ گابریێلی 17 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتییەکان بەشداری پێنج یاری کردووە و ئاسیستێکی هەیە.

Back to top button