ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد دەیەوێت دی خیا بە گرێبەستێکی نوێ خەڵات بکات

یاریگا-مانچێستەریونایتد  دەیەوێت ماوەی گرێبەستەکەی دەیڤد دی خیا بۆ ساڵێک زیاتر درێژبکاتەوە.

دی خیا بە ئەستێرەیەکی یەکەمی یونایتد دادەنرێت لەم وەرزەدا پاش بەسەربردنی دوو وەرزی خراپ لە ساڵانی رابردوو. رۆژنامەی سەن دەڵێت شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ درێژبکەنەوە.

گرێبەستی ئێستای ئەو یاریزانە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنیی موچەکەی کەمناکرێتەوە کە ئێستا هەفتانە ٣٧٥ هەزار پاوەند وەردەگرێت.

ناوبراو مانگی رابردوو بە باشترین یاریزانی یانەکە دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button