ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کیسێ داهاتووی خۆی یەکلادەکاتەوە

فرانک کیسێ ئەستێرەی ئەیسی میلان بەمزووانە داهاتووی خۆی یەکلادەکاتەوە.

بەگووتەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو میلان جێدەهێڵێت  لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکەی بەهۆکاری ئەوەی رۆسۆنێری ئامادەنیە ئەو مووچەیەی پێبدات کە داوای دەکات.

ناوەڕاستکارە ٢٥ ساڵەکە یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی میلان و بەڵام گفتوگۆکان تا ئێستا بێ هودەبوون. سەرچاوەکە دەڵێت لە ماوەی مانگێکدا ناوبراو بڕیار دەدات پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە دەکات یاخود بارسێلۆنا بەڵام ئەمەی دووهەمیان گفتوگۆ سەرەتاییەکانی دەست پێکردووە. یانەیەکی پریمەرلیگیش لە خوازیارەکانە بەڵام ناوەکەی ئاشکرانەکراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button