ئیسپانیا

لیاو: میلان جامی ئیتاڵیای دەوێت

یاریگا-رافائیل لیاو ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلان دەڵێت یانەکەی سوورە لەسەر بەدەستهێنانی جامی ئیتاڵیای ئەم وەرزە.

رۆسۆنێری بە بردنەوە لە لازیۆ بە ئەنجامی ٤-٠ خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتا. ناوبراو بۆ میدیاسپۆرت دوای یارییەکە وتی “زۆر گرنگ بوو پاش دێربی بە باشی دەربکەوین و ئەمشەو ئاستێکی سەرسوڕهێنەرمان پێشکەشکرد و ئەنجامێکی گەورە. ئێستا لە قۆناغی پێش کۆتایین کە پاڵەوانێتییەکە میلان سوورە لەسەر بردنەوەی. هەمیشە ئامادەم بۆ یارمەتیدانی تیمەکە بە گۆڵ و ئەسیست”.

لیاو وتیشی ئۆلیڤەر ژیرۆ سوپاسی کردووە بۆ ئەو ئاسیستە جوانەی لە یارییەکەدا دروستی کرد و بەهۆیەوە ژیرۆ دووەم گۆڵی خۆی لە یارییەکە تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button