سامی خزێرە نزیکە لە جێهێشتنی یوڤی بەرەو خولی تورکی
یاریگا- سامی خزێرەی ئەڵمانیی کۆتاییەکانی لەگەڵ یوڤێنتوس نزیک بووەتەوە و ئەم هاوینە ئیتاڵیا بەرەو خولی تورکیی جێدەهێڵێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ‘گۆڵ’ی وەرزشیی کە پشتی بە سەرچاوە ئیتاڵییەکان بەستووە، ناوەڕاستەکەی یوڤی بەهۆی زۆری پێکانەکانیوە گومانی لای یانەکەی دروست کردووە و لە ئێستاشدا تەمەنی 32 ساڵە بۆیە چاوەڕوان ناکرێت خانمەپیرەکە لاریی هەبێت لە ڕۆشتنی. ئەوە لە کاتێکدایە کە مووچەی ساڵانەکەشی لەگەڵ بیانکۆنێری پێنج ملیۆن یۆرۆیە و ئەوەش وا دەکات یوڤێنتۆس کراوەتربێت لە فرۆشتنی بە شێوەی خۆڕایی بۆ ڕزگاربوون لە کێشەی دارایی.
پێگەکە ئەوەشی زانیوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گفتوگۆکان خزێرە و بێشیکتاشی توورکی دەستی پێکردووە پێشبینی دەکرێت بە ئاسانیی بگەنە ڕێککەوتن.
سامی خزێرە چوار وەرزە لە یوڤێنتوس یاری دەکات، ئەوەش پاش ئەوەی بەبێ بەرامبەر لە ڕیاڵ مەدریدەوە هاتە ڕیزەکانی یوڤی.