ئه‌وروپائیسپانیا

دێمبلی دەگەڕێتەوە پێکهاتەی بارسێلۆنا

یاریگا
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی ماوەیەکە لە پێکهاتەی یانەکەی دوورخراوەتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری داهاتوو بانگهێشت بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە بلاوگرانا لەلایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکەی بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بانگهێشت دەکرێت و، ئەو یاریزانە لەگەڵ ئاداما تراورێ و فێران تۆرێس سەرکردایەتی هێلی پێشەوە دەکەن.

دێمبلێ هاوینی داهاتووگرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا چەندینجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

Back to top button