ئه‌وروپائینگلتەرا

دی خیا بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داڤید دی خیای بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرد.

دی خیا لە مانگی ڕابردوودا لە چوار یاریدا توانی 22 تۆپ بگەڕێنێتەوە.

5 گەڕاندنەوە بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن ، 7 گەڕاندنەوە بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ، 8 گەڕاندنەوە بەرامبەر بەرامبەر برینتفۆرد ، دوو گەڕاندنەوە بەرامبەر وێستهام.

هەروەها بوو بە یەكەم گۆڵپارێز لە ساڵی 2016ەوە بتوانێت بە باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگ هەڵبژێردرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button