ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی کارڤالهۆ بۆ لیڤەرپوول

یاریگا- لیڤەرپوول  شەوی رابردوو نەیتوانی گرێبەستی فابیۆ کارڤالهۆ یەکلابکاتەوە بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوەی زستانە.

ریدز و فولهام لەسەر ١١ ملیۆن یۆرۆ رێککەوتبوون بۆ لاوە ١٩ ساڵەکە بەڵام نەیانتوانی لە وادەی دیاریکراو رێکارە یاساییەکان تەواوبکەن بەر لە داخستنی درگای بازاڕی گواستنەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، بڕیار وابووە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت و گرێبەستێک بۆ پێنج وەرز لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆبکات، بەڵام لە کۆتاییەکاندا فولهام داوای کردووە ئەو یاریزانە وەرزی ئەمساڵ بە خواستن لای خۆیان تەواوبکات و پاشان رووبکاتە ریدز. هەرچەندە لیڤەرپوول رازی بووە بەڵام کاتی پێویست نەماوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

بەمەش لیڤەرپوول لە گواستنەوەی زستانەدا تەنها لویس دیازی ئەستێرەی پۆرتۆی گواستەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button