ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: فیۆرەنتینا گرێبەستی لەگەڵ جێگرەوەی ڤلاهۆڤیج واژۆکرد

یاریگا-یانەی فیۆرەنتینا  بەفەرمی گواستنەوەی ئارسەر کابڕالی هێرشبەری بازلی راگەیاند.

دوێنێ گۆڵکاری یانەکە دوشان ڤلاهۆڤیج ڤیۆلای بەرەو یوڤێنتۆس جێهێشت بەرامبەر بە ٨٥ ملیۆن دۆلار. ئەمڕۆش ئەو یانەیە گەیشتنی کابراڵی راگەیاند.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا یانەکە ١٦ ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە لە هێنانی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە و موچەی ساڵانەی ١.٧ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ئارسەر کابراڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ بازل لە کۆی لە ٣١ یاریدا خاوەنی ٢٧ گۆڵ و هەشت ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button