رۆبینهۆ دەدرێت بە پۆلیسی ئینتەرپۆڵ
یاریگا-کێشەکەی رۆبینهۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا تادێت قوڵتر دەبێتەوە و وابڕیارە ناوی بدرێتە پۆلیسی ئینتەرپۆڵ.
ئەستێرەکەی پێشووی بەڕازیل، تۆمەتبارە بە سێکسی زۆرە ملێی بە کۆمەڵ لە ساڵی ٢٠١٧دا لە ئیتاڵیا، پاش ئەوەی کەیسەکەی گەیشتە دادگا بە نۆ ساڵ زیندانی سزادرا. رۆبینهۆ ئامادەی دادگا نەبوو بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات و داوای پێداچوونەوە بکات ئەمەش وایکرد سزاکەی جێگیرببێت.
ناوبراو نایەوێت بگەڕێتەوە ئەورووپا تاوەکو زیندانی نەکرێت، ئەمڕۆش بی بی سی رایگەیاند رۆبینهۆ دەدرێت بە پۆلیسی نێودەوڵەتی و ئەوکات دەستگیردەکرێت و دەبێتە زیندانی بکرێت.
یاریزانەکەی پێشووی میلان و ریاڵ مەدرید و مان سیتی لە ٢٠٠٨دا بووە گرانترین یاریزانی پریمەرلیگ کاتێک بە ٣٢ ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە ستیزن بەڵام هاوشێوەی زۆرێک لە بەڕازیلییەکانی دیکەی نەوەی ئەو، هەرزوو مۆمی ئەستێرەیی کوژایەوە و ئاهەنگەکانی شەوانە و ئافرەت و خواردنەوە بەرەو هەڵدێڕیان برد.