ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا لە ئەداما تراورێ نزیک دەبێتەوە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا لە هەوڵی گواستنەوەی ئەداما تراورێی هێرشبەری وۆڵڤەرهامپتن دایە.

تراورێ یەکێکە لە خوازراوترین یاریزانەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانە و جگە لە بارسا، تۆتنهام رکابەرییەکی سەخت دەکات بۆ بەدەستهێنانی، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆڤی رۆژنامەنووسی ناودار ئاشکرایکرد بارسا نزیکە لە گواستنەوەی.

فابریزیۆ لە تویتەر دەڵێت گفتوگۆکان بەردەوامن  و ووردەکارییەکانی گواستنەوەکە باس دەکەن بەشێوازی خواستن و  هەروەها گەنگەشەی ئەوە دەکات مافی کڕینەوەی یەکجارەکی هەبێت لە کۆتایی وەرز یاخود نا.

تراورێ بە خێراییە زۆرەکەی ناوبانگی دەرکردووە و هاوکات  یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button