ئهمریکا
سكالۆنی: كۆرۆنا كاریگەری زۆری لەسەر میسی هەبوو
یاریگا-
لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە ئامادە نەبوونی لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەكەیان دەكات لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
میسی بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی نەكراوە بۆ دوو یاری پاڵاوتنەكان بەرامبەر هەڵبژاردەكانی چیلی و كۆڵۆمبیا.
لە كۆنگرەی پێش یاریەكەیان بەرامبەر چیلی سكالۆنی ووتی: بێگومان ئێمە پێمان خۆشدەبوو كە میسی لێرە لەگەلمان بوایە ، قسەم لەگەڵی كرد و پێی ووتم كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری زۆری لەسەر هەبووە.
هەروەها ووتیشی: گرنگترین شت باش بوونی ئەوە ، بۆیە بڕیارماندا چی باشە بۆی ئەوە بكەین ئەویش مانەوەیەتی لە یانەكەی.