ئیتاڵیا

فەرمی: ماریۆ بالۆتێلی گەڕایەوە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

ماریۆ بالۆتێلی  لەلایەن رۆىێرتۆ مانچینییەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرایەوە پاش سێ ساڵ دابڕان.

بانگهێشتکردنەوەی ماریۆ پاش ئاستە ناجێگیرەکەی چیرۆ ئیمۆبیل و ئەندریە بێلۆتی دێت وەک هێرشبەری سەرەڕم و شکستی هەڵبژاردەکە لە گەیشتنی راستەوخۆ بە جامی جیهانی.

پێشتر مانچینی و بالۆتێلی لە هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئینتەرمیلان بەیەکەوە کارییان کردووە و باش یەک دەناسن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button