ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئەمڕۆ دێمبلی لە یاریگای راهێنانەکانی یانەکەی ئامادەبوو

یاریگا
عوسمان دێمبلی، یاریزانی فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەیانی ئەمڕۆ لە یاریگای راهێنانەکانی یانەکەی ئامادەبوو.

هێرشبەرە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا کە دەگوترێت لە دوو یاری رابردووی یانەکەی بەهۆی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە پێکهاتەی یانەکەی دوورخراوەتەوە، ئەمڕۆ لە یاریگای خوان گامبەر کە یاریگای راهێنانەکانە ئامادەبوو. رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆش بڵاویکردووەتەوە، ئەستەمە ئەو یاریزانە بۆ یارییەکانی داهاتووش بانگهێشت بکرێت.

هەرچەندە سەرچاوەکانی کەتەلۆنیا لەم چەند رۆژە بڵاویان کردەوە کە دێمبلی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس بەهۆی نەخۆشی بانگهێشت نەکراوە، بەڵام کێشەکانی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەشی بەشێکە لە بابەتی بانگهێشت نەکردنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button