ئیتاڵیا

دژێکۆ: خۆم هەڵگرتبوو بۆ گۆڵی بردنەوە

یاریگا-ئێدین دژێکۆ  دەڵێت زانیوییەتی دەتوانێت گۆڵی بردنەوە تۆماربکات پاش یارییە دراماتیکییەکەیان بەرامبەر ڤینیزیا.

ئینتەر بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی کێشە هات بەرامبەر ڤینیزیا  بەڵام دژێکۆ لە کۆتا چرکەکاندا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد لەو یارییەی ٢-١ کۆتایی هات.

گۆڵکارە بە ئەزموونەکە بۆ دازن وتی “شتێک نیە بە ناوی یاری ئاسان و جارێکی تر بە چاوی خۆمان بینیمان. ئەمە یەکێک بوو لە قورسترین یارییەکانی وەرز. بیری گۆڵ کردنم دەکرد، راستە چەند هەلێکم لەدەستدا بەڵام خۆم هەڵگرتبوو بۆ ئەو گۆڵە و بەشێوەیەکی جوان بردمانەوە”.

ئینتەر  شەش خاڵ لە پێش ئەیسی میلانی دووهەمەوەیە و  ئەمڕۆش میلان رووبەرووی یوڤێنتۆس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button