ئه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسكی باس لە هەڵبژاردنی جۆرجینهۆ دەكات بەسەر میسی و ڕۆناڵدۆیا

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە هۆكاری هەڵبژاردنی جۆرجینهۆ دەكات بەسەر لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا.

هێرشبەرە 33 ساڵانەكە بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن فیفاوە بباتەوە.

لە ڕیزبەندی هەڵبژاردنی باشترینەكانی لیڤاندۆڤسكی لە پلەی یەكەم جۆرجینهۆ و لە پلەی دووەم میسی و لە پلەی سێیەم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەڵبژارد.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی جۆرجینهۆ لیڤاندۆڤسكی ووتی: من هەمیشە چاوەڕوانی یاریزانە هێرشبەرەكان دەكەم ، بەڵام ئەوەی جۆرجینهۆ بەدەستیهێناوە مانای زۆر دەگەیەنێت ، دەبێت بێ لایەن بیت ، هەروەها گۆڵی گرنگیشی تۆماركردووە ، هەرچەندە یاریزانی ناوەندی بەرگریە ، ساڵێكی شێتانەی لەگەڵ چێلسی و ئیتاڵیادا هەبووە.

جۆرجینهۆ لە پلەی شەشەمی باشترینەكانی جیهاندا بوو بە 24 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button