ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سامپەدۆریا راهێنەرەکەی دووردەخاتەوە

یانەی سامپەدۆریای ئیتاڵی دی ئاڤێرسای راهێنەری دوورخستەوە و جیامپاولۆی گەڕاندەوە سەر ئەرکە کۆنەکەی.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا  بەر لە یارییەکەی جامی ئیتاڵیا لە رۆژی سێ شەممەدا، سامپەدۆریا مارکۆ جیامپاولۆی راهێنەری پێشوو دەگەڕینێتەوە یانەکە و دی ئاڤێرسا دووردەخەنەوە.

بەگوتەی سەرچاوەکە ئەم بڕیارەش پاش شکستەکەی بەرامبەر تۆرینۆ دراوە کە سێهەم شکستی دوای یەکی سامپەدۆریا بوو لەم وەرزەدا.

جیامپاولۆش پاش جێهێشتنی سامپەدۆریا بوبووە راهێنەری تۆرینهۆ بەڵام ٢٠ یاری راهێنەری تۆرینۆ بوو  لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button