ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هالاند: بروسیا دۆرتمۆند فشار دەخاتە سەرم بۆ دیاریكردنی داهاتووم

یاریگا-

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕایگەیاند یانەكەی فشار دەخاتە سەری بۆ یەكلاكردنەوەی داهاتووی.

بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆیدا میوانداری فرایبۆرگی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە و هالاند توانی دوو گۆڵی یاریەكە تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە هالاند ووتی: دۆرتمۆند پەستان دەخاتە سەرم تا بڕیارێك بدەم سەبارەت بە داهاتووم.

هەروەها ووتیشی: بەڵام من تەنها دەمەوێت یاری تۆپی پێ بكەم ، ئەوە مانای ئەوەیە كە دەبێت بەمزوانە بڕیارەكەم بدەم ، پێشتر هیچ باسی ئەوەم نەكردووە وەك ڕێزێك بۆ یانەكەم.

گرێبەستەكەی هالاند لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button