ئاسیا

٣٥ ساڵە یاریزانە و هێشتا بەردەوامە لە یاریکردن

Captain Korek

یاریگا-کازیۆشی میورا لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا  گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی نوێ کرد!

میورا بە ئەفسانەیەکی دیاری تۆپی پێی ژاپۆن دادەنرێت و یەکەم یاری ژیانی پیشەگەری لە ساڵی ١٩٨٦ بوو لەگەڵ سانتۆس کە ئەوکات تەمەنی ١٧ ساڵ بوو. بەڵام ئەمڕۆ پاش ٣٥ ساڵ پەیوەندی بە یانەی سوزوکا پۆینت گێتەرزی وڵاتەکەیەوە کرد کە لە ریزی پلە چوار یاری دەکەن.

میورا  لە ١٩٩٢ بە باشترین یاریزانی ئاسیا دەستنیشانکراوە و  دووهەم گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ژاپۆنە بە ٥٥ گۆڵ لە ٨٩ یاریدا.

ناوبراو یاری بۆ یانەکانی سانتۆس، پاڵمێراس، جەنەوا، دینامۆ زاگریب،  ڤیسێل کۆبی، سیدنی و یۆکۆهاما ئەنجامدا. ئەمەی دواییان زۆرترین ماوە لەگەڵییان بووە و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٢١ یاری بۆ یۆکۆهاما ئەنجامداوە.

ژمارە پێوانەییەکانی بریتین لە : بەتەمەنترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ، بەتەمەنترین گۆڵکاری خولی ژاپۆنی، تاکە یاریزان کە زۆرترین ساڵ یاری کردبێت، تاکە یاریزان لە پێنج دەیە دا یاریزان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button