ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا چاكبونەوەی پیدری و تۆرێسی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە فێران تۆرێس و پێدری گۆنزالیز بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكەدا بارسێلۆنا ڕایگەیاند كە ئەنجامی پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەردوو یاریزان نەرێنی بووە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە.

هەروەها ڕاشیانگەیاند هەردوو یاریزان پەیوەندی دەكەن بە تەواوی یاریزانەكانەوە لە سعودیە بۆ ئەنجامدانی یاری سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاری پێش كۆتایی سوپەری ئیسپانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button