ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: كۆتینهۆ پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلاوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی فلیپ كۆتینهۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە كرد.

یانە كەتەلۆنییەكە لە هەژماری فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە بۆ گواستنەوەی كۆتینهۆ بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز.

هەروەها ئەستۆن ڤێلا مافی كڕینەوەی یاریزانە 29 ساڵانەكەی هەیە ئەگەر یانەكە بیەوێت.

گرێبەستەكەی ئەستێرە بەڕازیلیەكە لەگەڵ بلاوگرانا لە ساڵی 2023 بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button