ئیتاڵیا
بالۆتێلی تووشی کۆرۆنا هات
ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی نوێترین یاریزانە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.
یانەی ئەدانا دەمیرسپۆری تورکی رایگەیاند، بالۆتێلی لە کاتی بەسەربردنی پشوو لە ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسەکە هاتووە و هەرلەوێ دەمێنێتەوە تاوەکو چاک دەبێتەوە.
فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت نازانرێت ماریۆ ڤاکسینی وەرگرتووە یاخود نا بەڵام نیشانەکانی نەخۆشییەکەی پێوەدیاربووە بەر لە پشکنینەکە.
بالۆتێلی ٣١ ساڵ خاوەنی کاروانێکی پڕ یانەیە و یاری بۆ یانەکانی مۆنزا، بریشیا، ماریسیلیا، نیس، لیڤەرپوول، میلان، ئینتەر و مان سیتی ئەنجامداوە.