خوله‌کانی دیکە

” هەرگیز ئامادەنیم راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بکەم ”

یاریگا
رۆد ڤان نێستەرلۆی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید رەتیدەکاتەوە بیر لە راهێنەرایەتی کردنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی Algemeen Dagblad یاریزانەکەی پێشووی هۆڵەندا دەڵێت ” بیر لەوە دەکەمەوە لە داهاتوو راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورە بکەمەوە، لە وڵاتەکەم تەنها راهێنەرایەتی ئایندهۆڤێن دەکەم، هەروەها بەهۆی ئەوەی پێشتر یاریم بۆ ریال مەدرید کردووە، ئامادەنیم راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بکەم ”.

نیستەرلۆی 45 ساڵ لە تیپی لاوانی یانەی ئایندهۆڤێنی وڵاتەکەی راهێنەرایەتی دەکات و، ئارەزووی ئەوەی هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا ببێتە راهێنەری یەکەمی ئەو یانەیە.

Back to top button