ئینگڵته‌را

ویلیان: دوای تەنها سێ مانگ دەمویست ئارسناڵ جێبهێڵم

Captain Korek

ویلیان ی یاریزانی پێشووی ئارسناڵ و چێڵسی باسی دڵتەنگی خۆی دەکات لە ریزەکانی گەنەرز.

هاوینی رابردوو پاش ئاستێکی خراپ لەگەڵ ئارسناڵ، ویلیان ئەورووپای جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی تاوەکو پەیوەندی بە کۆرێنسیانزەوە بکات. سەبارەت بە قۆناغە سەختەکەی لە ریزەکانی یانەکەی باکووری لەندەن، ویلیان دەڵێت “دڵخۆش نەبووم لەوێ بۆیە ئاستم باش نەبوو، ناچمە ووردەکارییەوە بەڵام دڵتەنگ بووم، بەڵام لێرە هەر لە سەرەتاوە دڵخۆشبووم و دەمەوێت خزمەتی یانەکە بکەم و ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر ئاستم هەیە، دوای تەنها سێ مانگ بە بریکارەکەم وت تکایە دەمەوێت بڕۆم لێرە. بە خراپە باسییان ناکەم ئەوان یانەیەکی گەورەن بەڵام قورسترین قۆناغی ژیانم بوو”.

ویلیان لە مووچەی دوو ساڵی خۆش بوو تەنها بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و ئارسناڵ جێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button